دواین ئاماری بومەلەرزەكەی رۆژهەڵاتی كوردستان

پێش 1 هەفتە

هۆشەنگ بازووند پارێزگاری كرمانشاە رایگەیاند: ئەو بومەلەرزەیەیی كە لە خۆرئاوای ئێرانی دا زیانی بە 7 شار و 1930گوندی پارێزگای كرمانشاە گەیاندوەو زیانی گیانی زۆریشی بەدوای خۆیدا هێناوە.
پارێزگاری كرمانشاە لە لێدوانێكیدا لەمیانی كۆبونەوەیەی لیژنەی هەماهەنگی بۆ ئیدارەدانی قەیرانەكانی پارێزگای كرمانشاە بەمەبەستی ئاشكراكردنی هۆكاری داروخانی نەخۆشخانە و یەكەكانی نیشتەجێكردن كە ماوەیەكی كەمە دروستكراون سەبارەت بە ئاماری قوربانیەكانی بومەلەرزەكە رایگەیاند: ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 407 كەس و زیاتر لە 6700كەسیش برینداربوە .
ئیوارە دوێنی حكومەتی ئێران رایگەیاند رۆژی سێشەممە دەكرێتە رۆژی ماتەمگیری بۆ گیانی قوربانیانی بومەلەرزەكە .
رۆژی یەكشەممەی رابردوو بومەلەرزەیەك بەگوری 7.3 پلە لەسەر پێوەری ریختەر سنوری نیوان ئیران وعیراقی هەژاند و بەهۆیەوە سەدان كەس گیانیان لەدەستدا. 

ڕەخنەی چاودێر

شه‌و شاد

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە