له‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێم بانكی ناوه‌ندی داوایه‌ك ده‌كات

پێش 1 هەفتە


چاودێرنیوز: بانكی ناوه‌ندی عیراقی له‌هه‌رێمی كوردستان داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی عیراق ده‌كات و داوا ده‌كات له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم نه‌درێت.

ئه‌يسر جه‌بار به‌ڕێوه‌به‌رى نووسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى بانكى ناوه‌ندى عێراق، به‌ غه‌د پرێسى راگه‌ياند "بانكى ناوه‌ندى عێراق، ئه‌و بانكانه‌ى لقيان هه‌يه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى كردوون، له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتيان نه‌ده‌ن، ره‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتيان بكه‌ن".
جه‌ختيشى كرده‌وه‌ بانكى ناوه‌ندى "له‌ژێر رۆشنايى بڕيارى په‌رله‌مانى عێراق، به‌ ژماره‌ 58 له‌ به‌راوارى 12/10/2017 له‌بڕگه‌ى پێنجه‌م، كه‌ ده‌ڵێت ئه‌و بڕياره‌كه‌ به‌و ئاراسته‌يه‌دا دراوه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندى هوڵاتيان پارێزراو بێت و ده‌ست بۆ پێداويستييه‌ بنه‌ڕه‌تييه‌كانيان نه‌برێت".
جه‌بار وتيشى "بانكى ناوه‌ندى جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، زۆرگرنگه‌ ده‌ست بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتيان نه‌برێت،به‌تايبه‌ت له‌ چالاكييه‌ بانكييه‌كانى ئه‌و بانكانه‌ى لقيان له‌ هه‌رێمى كوردستانى عێراق هه‌يه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاودێرى و وردبينى چالاكى ئه‌و لقانه‌ ده‌كات".

ڕەخنەی چاودێر

شه‌و شاد

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە