حكومەتی ئیتالیا هاوكاری پێشكەش بە زیان لێكەوتوانی بومەلەرزەكەی هەرێم دەكات

14/11/2017

ئەنچیلۆ ئەلفانۆ وەزیری كاروباری دەرەوەو هاوكاری نێودەوڵەتی ئیتالیا رایگەیاند:وڵاتەكەی بریاریداوە هاوكاری بەپەلە بنێرێت بۆ قوربانیان و زیانلێكەوتوانی ئەو بومەلەرزە كاولكارە كە هەرێمی كوردستان و ئیرانی گرتەوە وبریاریشە یارمەتێەكان بە فرۆكەیەك بنێرێت بۆ زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی پارێزگای سلێمانی .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد فرۆكەكە 12 تۆن هاوكاری هەڵگرتوەوە لەماوەیەكی نزیكدا لە رێگەی فرۆكەخانەی بریندیزی نێودەوڵەتیەوە بەرەو سلێمانی بەرێدەكەوێت.
سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد كە پرۆگرامی خۆراكی نێودەوڵەتی هاوكارییەكان بەسەر لێقەوماواندا دابەشدەكات و هاوكارییەكان بریتین لە چادرو بەتانی و پێداویستی تەندروستی ومرۆیی.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە