سوودە تەندرووستییەكانی بیبەری سەوز

پێش 2 هەفتە


چاودێرنیوز:  لەبەر ئەوەی بیبەری سەوز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسیدی (زیابنتین) بەسوودە بۆ تەندرووستی دڵ، لەبەرئەوەی بڕێكی كەم لە چەوری و كۆلیسترۆڵی تێدایە مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشیەكانی دڵ و فشاری خوێن و نەخۆشیەكانی چاو بەتایبەت نەخۆشی ئاوی سپی چاو.
هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K كە دەبێتە هۆی پتەوكردنی ئێسك و پاراستنی ئێسك لە نەخۆشی ئێسكە نەرمە و تەشەنوجی ماسولكەكان و پاراستنی ددانەكان لە كلۆربوون و خراپ بوون.
سەرەرای ئەو هەموو سوودە چاو دەپارێزێت لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی خۆر‌و،  بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین  A مرۆڤ دەپارێزیًت لە نەخۆشی سییەكان، هەروەها بیبەری سەوز بڕێكی كەم لە كالۆری تێدایە كە رێگرە لە قەڵەوی و بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی كیًش.
بیبەری سەوز سوود بە جگەری مرۆڤ دەگەیەنێت و دەیپارێزێت لە توشبون بە جۆروكانی شێرپەنجە هەروەها بیبەر كاریگەری دژە بەكتریای هەیە كە یارمەتیدەرە بۆ چاكبوونەوەی سكچوون بە تایبەت سكچوونی هاوینە.
بیبەر بەهۆی بوونی مادەی (كاپسیسین) تێیدا یارمەتیدەرە بۆ چاكبوونەوەو كەم كردنەوەی ئازاری سووتانەوەی قاچی ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە و هەر بەهۆی بوونی ئەم مادەیە تیًیدا یارمەتی چاكبوونەوەی ئازاری سەر (سەرئێشە) دەدات.

ڕەخنەی چاودێر

شه‌و شاد

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە