چۆن خۆمان لە نەخۆشی ئەنفلۆنزا بپارێزین؟

08/11/2017


چاودێرنیوز: وەك دەزانین لەكاتی گۆرینی  وەرزدا لە گەرما بۆ سەرما نەخۆشیەكان زیاتر دەبن، بۆیە پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن پەیرەوی ڕێنماییەكانیان بكەین تا دووربین لە نەخۆشییە پاییزەییەكان كە ئەمانەن:
1- هەموو گۆڕینی وەرزێك نەخۆشییە درمەكان بڵاو دەبێتەوە، بۆیە پێویستە بەرچاو ڕونیت هەبێت لە خۆپاراستن لێیان.
2- هەمیشە لە گۆڕینی وەرزی هاوین بۆ پایز ئەنفلۆنزا بڵاو دەبێتەوە، بۆیە وا باشە زۆرترین ئاوی شلەتێن بخورێتەوە.
3- شلەمەنی زۆر بخۆرەوە بەتایبەت شلەمەنی گەرم وەكو شۆرباو چای ڕوون و شیرو كاكاو و قەنداخ و ..هتد، تاوەكو خڵتەی سەر سنگ و هەوكردن نەمێنێت.
4- لەكاتی  بوونی كۆكەو پژمین دا كلینێكس بەكار بێت، تا كەسانی دەوروبەرت بپارێزیت لەو نەخۆشییە درمە.
5- لە كاتی زۆر بوونی هەوكردنی قوڕگ و زۆر بوونی هەڵامەتەكەدا، سەردانی پسپۆری تایبەت بكرێت تاوەكو دەرمانی پێویستت بۆ بنوسێت و چارەسەری دروست بكرێیت.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە