بافڵ تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەغداد دەكات

12/10/2017

دەقی پەیامەكە:

دەمەوێت لەم ساتەدا پەیامێك ئاڕاستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەغداد بكەم.

سەرەتا دەمەوێت سوپاسی هەموو لایەك بكەم بۆ ئەو هاوخەمی و هاوسۆزییەی كە بۆ گەلی كورد و خانەوادەكەمیان دەبڕی لەم ساتە هەستیارەدا.

 كەسانی دیكە بە جوانی سوپاسی گەلی كوردستانیان كردووە بۆیە دەمەوێت دەرفەتی ئەوە بقۆزمەوە بە تاووتوێكردنی چەند بابەتێكی گرنگ لە ئێستادا.
 لە سەردەمی سەرۆك مام جەلال كوردستان خاوەنی پێشكەوتنكی بەرچاوو لێهاتووییەكی زۆر و پەیوەندییەكی بەهێزی نێودەوڵەتی بوو.
 بە هەمان شێوەش گوزەرانی هاووڵاتیانی كوردستان زۆر لە چاوی پێشوودا زۆر باشتر بوو، لە گەڵ ئەوەشدا پێشمەرگە قارەمانەكانمان شانبەشانی سوپای عێراق لە بەرەكانی جەنگدا رووبەڕووی دوژمن دەبوونەوە و پێشمەرگە قارەمانەكانمان بوونە پاڵەوان و ئەستێرەیەكی دیاری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە جەنگی رووبەڕوونەوەی تیرۆردا.
لە ئێستاشدا رووبەڕووی قەیرانێكی دارایی سەخت بووینەتەوە و لەبەردەم شەڕێكی نەخوازراوداین، جەنگێك كە هەرگیز ویستی ئێمە نییە، وەك دەبینین ئەمڕۆ ێێشمەرگە و هێزەكانی عێراق رووبەڕووی شەڕێكی نەخوازراو دەبنەوە و لە مەیدانی جەنگدا رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە.
ئەمڕۆش لە دوای چەندین گۆڕانكاری گەلەكەمان لە ژێر گوشارێكی گەورەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدایە، كە ئەمەش بەهیچ شێوەیەك ڕێبازەكەی مام جەلال نییە.
داوا لە هەموو هەڤاڵانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەموو لایەنە سیاسییەكان و هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم كە دەست لە نێودەست هاوكارمان بن بەهەمان لە ژێر رۆشنایی مام جەلال، كە پێویست دەكات یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێتە هۆكاری رزگاركردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عێراق لەم تاریكییەی كە تێیكەوتوون.
داواكارین كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو سەركردە سیاسییەكانی عێراق ئەم رەوشە نالەبارە ئەمنیە هێور بكرێتەوە‌.
بەدەر لەوەی كە گوایە ریفراندۆم یاساییە یان نا و چ بڕیارێك ئاراستەی گەل كراوە و رای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان وەرگیراوە، هەر چەندە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كۆك نەبوون لەسەری، ئە‌م قۆناغە تێپەڕی.

لە ئێستاشدا داواكارم كە گفتوگۆی بێ مەرج و لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا كە لەژێر چاودێری جەنابی سەرۆك مام جەلال نووسراوەتەوە دەست پێ بكات، چونكە تەنها لەو رێگەیەوە دەتوانین هەموو مافەكانی گەلەكەمان زامن بكەین و بەرگری لە مافەڕەوەكانی گەلەكەمان بكەین بە هاوكاریی و یارمەتی كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی.

بەمشێوەیە دیپلۆماتیی و یاساییانە دەتوانین بجەنگین لە پێناو مافی پێشمەرگە و خانەوادە و مامۆستایان و تەواوی پێكهاتەكانی گەلی كوردستان.

دەبێت ئەندام پەرلەمانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە هەمان شێوەش دەبێت پەرلەمان بگەڕێتەوە سەر بنەما و مەبدەئی تەوافوق.

كەركوك پێویستی بە ئیدارەیەكی هاوبەش هەیە بەپێی دوایین دەرئەنجامی هەڵبژاردن، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەنجومەنێكی نوێی بۆ دەستنیشان بكرێت، ئەگەر پێویستیش بكات بەهەمان شێوە پارێزگارێكی نوێی بۆ دەستنیشان بكرێت، لەبەرئەوەی شاری كەركوك لە هەموو كەسایەتی و حزبێكی سیاسی گەورەترە.


ناوچە جێناكۆكەكانیش بریتین لەو ناوچانەی كە هۆكاری ئاگر و كێشەكەن و  پێویستی بە ئیدارەیەكی هاوبەش هەیە لە پێناو كوڕاندنەوەی چەخماخەی ئاگرەكە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناوەند دەبێت كێشەكانی نێوانیان سەبارەت بە "نەوت و گاز" و داهاتەكەی  بە شێوەیەكی شەفاف چارەسەر بكەن بە جۆرێك لە بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و گەلی عێراقدا بێت.


فڕۆكەخانە و خاڵە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت لەلایەن كوردەوە كۆنتڕۆڵ و چاودێری بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەین كە هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد بكەین لەسەر وردەكارییەكانی، بەڵام دەبێت ئەو كەسانەی كە فڕۆكەخانە و دەروازە سنورییەكان بەڕێوەدەبەن كوردن و ماف و مووچەكانیان دەبێت زامن بكرێت.


داواكارم لە هەموو هەڤاڵانی یەكێتی كە پێكەوە دەست لە نێودەست كار بكەین بۆ تێپەڕاندنی كێشەكان هەروەكو چۆن لە رابردوودا كارمان كردووە بۆ تێپەڕاندنی كێشەكان.

داواكارم هەموو هەڤاڵانی یەكێتی كار بكەن لە پێناو پاراستنی مافەكانی گەلی كوردستان.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت هەمیشە بەپێی پەیڕەو و رێبازەكەی مام جەلال كار بكات، ئەگەر نا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بریتی نییە لە یەكێتیەكەی مام جەلال.

نابێت یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێگە بەمە بدات، چونكە ئێمە بە هیچ شێوەیەك  رێگە بەمە نادەین.

لە كۆتاییشدا دەمەوێت زۆر سوپاسی هەموو لایەك بكەم و هاوكاریكردنەكانتان لەم ساتەوەختە قورس و دژوارەدا، داواكارم هەموومان یەكگرتووبین و بەیەك دەنگ كاربكەین لەگەڵ عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا لەپێناو ئاشتی و ئارامیدا.

ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە