سۆسیال دیموكراتی سوید: كورد سەركردەیەكی سیاسی سەرنج ڕاكێشی لەدەستدا

12/10/2017

پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید رایگەیاند: سەرۆك مام جەلال خەباتییكی زۆرو رۆڵێكی گرنگی گێڕا و بەكۆچی دوایی مام جەلال كورد سەركردەیەكی سیاسی سەرنج ڕاكێشی لەدەستدا..
ستێفان لوفڤێن، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید لەپرسەنامەیەكدا بۆ ماڵئاوای سەرۆك مام جەلال رایگەیاند: بەخەمێكی قوڵەوە هەواڵی كۆچی دوای سەرۆك جەلال تاڵەبانیمان پێگەیشت، وەك سكرتێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری عیراق خەباتێكی زۆرو رۆڵێكی گرنگی گێڕا لەپێناو ئازادیداو بەكۆچی دوایی گەلی كورد سەركردەیەكی سیاسی سەرنج راكێشی لە دەستدا.
پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید دەشڵێت: پارتەكەمان مێژویەكی هاوكاری دوورو درێژی هەیە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانداو ئێمە لەگەڵ ئێوە هاوبەشین لەم خەمەدا، هەمومان دەبێت بەردەوامبین لەخەباتمان لەپێناو دیموكراتی و مافی مرۆڤدا بەیادی ئەم سەركردەیە.
لەكۆتایشدا رایگەیاندوە: هاوسۆزی و سەرخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێز تاڵەبانی حزبی دەستە خوشكمان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە