حكومەتی هەرێم :هیوادارین توركیا و عیراق بریار لەدژی هەرێم دەرنەكەن

پێش 2 هەفتە

ئەمرۆ پێنج شەممە 12-10 وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە وتەبێژی حكومەت و سەرجەم وەزیرانی حكومەتی هەرێم پێكدەهات سەردانی كڵگۆی سەرۆك مام جەلال یان لەشاری سلێمانی و چەپكە گوڵی رێزو خۆشەویستیان لەسەر دوامەنزڵی سەرۆك مام جەلال دانا.
پاشان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەوەی دوێنی روویدا سەبارەت بە جووڵە پێكدرنی هێزی سەربازی بەرەو ناوچە دابڕیندراوەكانی كوردستان لە ئێستادا دۆخەكە بەرەو هێوەر بوونەوە دەڕوات وهیوادارین مەنتق باڵا دەست بێت لەسەر ئەوە هەڕەشانەی كە لەهەرێمی كوردستان دەكرێت.
لەبارەی سەردانەكەی بینالی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ بەغدا وكۆبونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی ،وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لای ئێمە شتێكی ئاساییە چونكە دوو وڵاتی دراوسێن و ئەو دوو وڵاتە پەیوەندی ئابوری و دیبلۆماسی هاوبەشیان هەیە.
وتیشی هیوادارین لەو كۆبونەوەیەدا هیچ بریارێك لەدژی هەرێمی كوردستان نەدرێت لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە و ئومێد دەكەین عێراق بێتە پێشەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی دانوستان و گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانمان. 

ڕەخنەی چاودێر

مارشی مه‌رگ Dödsfuga

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە