سەعد حەدیسی: سیستمی كۆنفیدراڵی بۆهەرێم هیچ بنەمایەكی نییە

12/10/2017

ئەمرۆ پێنجشەممە سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند : هەڵۆێستی حكومەتی عیراق لەبەرامبەر ناكۆكییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان پشت ئەستورە بەدەستور 
حەدیسی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی المسلە وتی قسە كردن لەسەر كۆنفیدراڵی لەم كاتەدا هیچ مانایەكی نیە وتەئكیدیشی كردەوە حكومەتی عیراق ئەو پرۆژەیەی پێشكەش نەكردوە چونكە هیچ بنەمایەكی دەستوری نیە.
باسی لەوەشكرد ناكۆكیەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستورە ،چونكە دەستور دەسەڵات و چوارچێوەی یاسایی و گرێبەستی كۆمەڵایەتی وڵاتە كە پەیوەندیە سیاسیەكانی ناوخۆی عیراق رێكدەخات و دەسەڵاتی هەر لایەنێك لەلایەنەكان دیاری دەكات .
سەبارەت بە پرۆژەی كۆنفیدرڵی حەدیسی وتی: ئەو پرۆژانە دەستپێشخەریی ناڕەسمیین وحكومەتی عیراق بایەخیان پێنادات وكەسایەتییكی سیاسی كورد باسی كردوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ،بەڵام ئەو چارەسەرە بۆ یەكێتی نێوان وڵاتانە وا مامەڵە لەتەك هەرێمی كوردستان دەكات وڵاتێكی سەربەخۆ بێت ،ئەوەش چارەسەرێكی دەرەوەی دەستورە چونكە عیراق لە دەستوردا یەك وڵاتە. و سیستمی فیدراڵیش سیستمی سیاسی دەوڵەتی عیراقە ، لەبەر ئەوە لەڕووی پراكتیكەوە قسەكردن لەسەر هەرسیستمێكی دیكە و پێشنیازكردنی لەرووی كرداریەوە دانوستاندنی لەبارەوە ناكرێت.

ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە