پارتی سۆسیالیستی هەنگاریا: رێبازەكەی مام هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە

12/10/2017

بۆ كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال پارتی سۆسیالیستی هەنگاریا پەیامێكی پرسەو سەرەخۆشی راگەیاند، لەپرسەكەدا هاتوە سەرۆك تاڵەبانی بەتەنها سەرۆك كۆماری عیراق و سەركردەیەكی سیاسی دیاری كورد نەبوو ،بەڵكوو كەسایەتییەكی سیاسی ئیلهام بەخش بوو، رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بۆ هەمیشە بە زیندویی دەمێنێتەوە بۆ نەوەی نوێ.
پارتی سۆسیالیستی هەنگاریا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە سەرۆك مام جەلال هەمیشە رۆڵی گەورەو بەرچاوو دیاری هەبوە لە نزیككردنەوەی زیاتری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتەكەمان ،هیوادارین هەڤاڵانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەردەوام بن لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال.

ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە