توركیا هێزی زیاتر ڕەوانەی سنوری كوردستان دەكات

12/10/2017

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە سوپای توركیا هێزی زیاتری ڕەوانەی ویلایەتی شەڕناخ كردوە لەسەر سنوری عیراق ، زیاتر كردنی ئەو هێزانە لەكاتێكدایە سوپای توركیا سەرقاڵی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازییە لەنزیك دەروازەی سنوری خاپور.
بەپێی ئاژانسەكە ئەو هێزەی كە توركیا ڕەوانەی كردوە بریتیە لە كاروانێكی سەربازیی و تانك و چەكی جۆراجۆر لەخۆ دەگرێت و لەرێوشۆێنێكی ئەمنی توندوتۆڵدا هێزەكان ڕەوانە كراون بۆ شارۆچكەی سلوپی كە هاوسنورە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دا.
پێویستە بوترێت سوپای توركیا لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزی زیاتری ناردوە بۆ پشتیوانیكردنی ئەو یەكە سەربازیانەی كە لەناوچەكەدا هەن و بریاریشە تانكەكانی توركیا بەدرێژایی سنور بڵاوبكرێنەوە.
رۆژی 18ی مانگی رابردوو توركیا ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی دەستپێكرد لە دووری 3كیلۆمەتر لەدەروازی سنوری خاپورەوە ورۆژی 26 هەمان مانگ هێزێكی عیراقی گەیشتنە ئەو ناوچەیە.

ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە