كردنەوەی رێگەی نێوان موسڵ و هەولێر

12/10/2017

سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە هێزەكانی پێشمەرگە رێگەی نێوان هەولێر و موسڵ یان كردەوە پاش داخستنی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك.
ئەمرۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان رێگەی نێوان هەلێر و موسڵ یان داخست ،پاش ئەوەی ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان هەواڵێكی بڵاوكردەوە كە زانیارییان پێگەیشتوە هێزەكانی عیراق وحەشدی شەعبی بەنیازن هێرش بكەنە سەر باشوری خۆرئاوای كەركوك و باكوری موسڵ .
بەهۆی ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كە لە 25ی مانگی ئەیلول لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا پەرەی سەند وحكومەتی عیراق دان بەئەنجامی پرۆسەی ریفراندۆم دا نانێت و داوای هەڵۆشاندنەوەی دەكات وچەندین سزاشی لەسەر ئەو پرسە بەسەر هەرێمی كوردستان دا سەپاند.

ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە