سلێمانی..پڕۆژه‌ی پایسكیل سواری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

15/09/2017

چاودێرنیوز: چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی پایسكیل سواری له‌ پاركی هه‌واری شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

نیان یاسین، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه‌و خاوه‌نی بیرۆكه‌كه‌، به‌ چاودێرنیوزی راگه‌یاند: چوار شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو،  پڕۆژه‌ی پایسكیل سواری له‌ پاركی هه‌واری شاری سلێمانی ده‌ست پێده‌كه‌ین.

وتیشی: ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ فراوانه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاووڵاتیان و وه‌رزشكاران پێشوازی لێده‌كه‌ن و راهێنه‌ری به‌تواناو لێهاتوویش ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ پایسكیل نازانن راهێنانیان پێبكه‌ن و فێریان بكه‌ن.

رونیشكرده‌وه‌، له‌و رۆژه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان پایسكیل به‌كار ده‌هێنن وه‌ك گرنگی ئه‌و ئامرازه‌ بۆ وه‌رزش و به‌سه‌ر بردنی كاته‌كانی رۆژانه‌ی خۆیان.

باسی له‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و خزمه‌تی هاووڵاتیان ده‌كات.

ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە