مەخمور:هێزیكی گەورەی سوپای ئەمریكا جێگیر دەبێت

13/09/2017

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە ، هێزێكی گەورەی سوپای ئەمریكا بە پڕچەكەوە بە شێوەیەكی كتو پڕ لەناوچەی مەخمورلە نزیك شاری هەولێر جێگیر كراون.
ئاری هەرسین سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: هاتنی ئەو هێزانەو جێگیر بوونیان لەناوچەكە هیچ مەترسێك بۆ سەر هەرێمی كوردستان دروست ناكات ،بەڵكو بە پێچەوانەوە هاتنی ئەو هێزانە بۆ ناوچەكە بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیریە وئارمییە لە شاری كەركوك وناوچەكە بەگشتی.
راشیگەیاند هاتنی ئەو هێزانە بەمەبەستی دواخستن و هەڵۆشاندنەوەی پرۆسەی ریفراندۆم نیە ،چونكە ریفراندۆم خواستی گەلی كوردستانەو هیچ كەس ولایەنێك ناتوانێت رێگری لێبكات.
روونیشیكردەوە بەدڵنیایەوە هاتنی ئەو هێزانەبۆ ئەو ناوچەیە بە ئاگاداری و رێككەوتنە لەگەڵ سەركردایەتی سیاسیە كوردستانەدا. 

ڕەخنەی چاودێر

شه‌و شاد

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە