گۆران بەشداری كۆبونەوەی پەرلەمان ناكات

پێش 1 هەفتە

ساڵەح ژاژڵەیی جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: زۆرینەی ئەندامانی گۆڕان پێیان وایە بەشداری بەشداری نەكەن لە كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ،لەبەر ئەوەی پەرلەمان كاتێكی زۆركەمی لەبەردەستدا ماوە. 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بزوتنەوەی گۆڕان پێنج خاڵی پێشكەش كردوە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان و دەیەوێت بەر لە كاراكردنەوەی پەرلەمان رێككەوتنی سیاسی لەسەر ئەو خاڵانە بكرێت ، بەڵام زۆرینەی ئەندامانمان پێیان وایە دەستی دەستییان پێدە كرێت و ئەوان نایەنە ژێر باری جێبەجێكردنی ئەو خاڵانە و جێبە جێیان ناكەن ،دوای كاراكردنەوەی پەرلەمانیش بەزۆرینەی دەنگ بریارەكان تێدەپەرێنن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە 13-9 جڤاتی نیشتیمانی كۆدەبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێ كردنی راوبۆچونەكان و ئەنجامی كۆبونەوەكانی گۆران ولایەنە سیاسیەكان.

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە