عالیە نصیف سكاڵا لەدژی مەسعود بارزانی و نەجمەدین كەریم و رێبوار تاڵەبانی دەنوسێت

13/09/2017

ئەمرۆ چوارشەممە پەرلەمانتار عالیە نصیف سكاڵای یاسای لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق نوسی لە دژی مەسعود بارزانی و دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك و رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك .
لە سكاڵاكەدا نصیف دەڵێت مەسعود بارزانی بریاری داوە پرۆسەی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت بۆ ئەو مەبەستەش هەر یەك لە دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك و رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بە وەكالەت لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەبێ ئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا لە هەردوو نەتەوەی عەرەب وتوركمان بریاریان داوە شاری كەركوكیش بەشداری بكات لە پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كە بریارە لە 25ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت كە ئەو كارەیان پێچەوانەی دەستورەو هەڕەشەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری یەكێتی خاكی عیراق وەك ئەو نوسیویەتی.
نصیف داواشی لە دادگای باڵای فێدراڵی عیراق كردوە بریارێكی بەپەلە دەربكات بۆ ڕاگرتنی رێوشۆێنە یاساییەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەكەركوك و ناوچەكانی دیكەی عیراق كە سەر بە هەرێمی كوردستان نین بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی و سەلامەتی دانیشتوانی ئەو ناوچانە داواشی كردوە دادگا بریار بدات كە ریفراندۆم كارێكی نادەستورییە.

ڕەخنەی چاودێر

شه‌و شاد

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە