لێپرسراوێكی بزوتنەوەی گۆڕان: تێكچونی رەوشی ھەرێم ھەڵەی پارتی‌و گۆڕان بووە

13/09/2017

چاودێرنیوز: لێپرسراوی میدیای گۆڕان پێی وایە ئەو گرژییەی پێشتر لە ھەرێمی كوردستاندا روویدا، ھەڵەی گۆڕان‌و  پارتیشی تێدابووە.

عەبدولرەزاق شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان‌و  لێپرسراوی میدیای گۆڕان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ھەفتەنامەی ئاژانس،  رایگەیاندووە:  ئەو گرژییەی پێشتر لەھەرێمی كوردستاندا ڕوویداوە ھەڵەی گۆڕان‌و پارتییشی تێدا بووە، ئێستاش زەمینە لەبارترە بۆ ڕێككەوتن لەسەر ھەمواری یاسایی سەرۆكایەتیی ھەرێم.

وتیشی:  ئەگەر ڕێككەوتنە سیاسییەكان ئەنجامەكانیان ئەرێنی بێت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان، وەزیرەكانی بزوتنەوەی گۆڕان دەگەڕێنەوە بۆ ناو حكومەت.

روونیشیكردووەتەوە:   گۆڕان سازش لەسەر دواخستنی ھەڵبژاردنەكان ناكات‌و  پێویستە پڕۆسەكە لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

ڕەخنەی چاودێر

شه‌و شاد

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە