نەجیبە نەجیب: پابەند نابین بە بریارەكەی پەرلەمانی عیراقەوە

13/09/2017

پەرلەمانتار نەجیبە نەجیب لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند: بریارەكەی پەرلەمانی عیراق تایبەت بە ڕەتكردنەوەی پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئێمە وەك نۆێنەرانی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق پێوەی پابەند نابین .
روونیشیكردەوە چارەنووسی ئەو بریارە وەك چارەنوسی بریارەكەی دادگای كارگێری عیراقی لێدێت سەبارەت بە داگرتنی ئاڵای كوردستان لەسەر فەرمانگە حكومییەكانی پارێزگای كەركوك .
تەئكیدیشی كردەوە ئێمە وەك نۆێنەرانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و پێكهاتەی كوردی لە پەرلەمانی عیراق پابەند نابین بەو بڕیارەی ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراقەوە چونكە بەشداریمان نەكردوە لەدارشتنی ئەو بریارەدا. 

ڕەخنەی چاودێر

شه‌و شاد

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە