ڕەوتی حیكمە: ریفراندۆم هەڕەشەیە لەیەك پارچەیی عیراق

13/09/2017

رەوتی حیكمەی نیشتیمانی كە عەممار حەكیم سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاند پرۆسەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی كوردستان هەڕەشەیە بۆ یەكێتی عیراق ،داواشیان كرد كێشەكان بە دیالۆگ و گفتوگۆ لەنێوان بەغداو هەولێر چارەسەربكرێت و پەنا نەبرێتە بەر هەنگاوی بەپەلەو خێرا.
رەوتی حیكمە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ئەمرۆ عەممار حەكیم لەگەڵ مەكتەبی سیاسی حزبەكەی كۆبوەتەوە وگفتوگۆیان كردوە لەسەر بارودۆخی سیاسی عیراق بەتایبەتیش پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كە بەهەڕەشەی دەزانن بۆ یەكێتی عیراق وبەهیچ شێوەیەك لە شێوەكان ئەو پرسە قبوڵ ناكەن..
بەپێی راگەیاندراوەكە جەختییان كردوەتەوە پێویستە پەلە بكرێت لە گفتوگۆ لەنێوان ناوەندو هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپسێردراوەكان بە بێ ئەوەی پەنا ببرێتە بەر بریاری بەپەلەو سەرپێی كە پێ.دەچێت ئاكامەكەی خزمەت بەهیچ لایەنێك نەكات.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردەوە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا دەكرێت چارەسەر بكرێن گەر زمانی گفتوگۆی هێمنانە بگیرێتە بەر ودوور بكەونەوە لە زمانی زبرو هەڕەشە ئامێز .

ڕەخنەی چاودێر

شه‌و شاد

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە