نۆینەری تایبەتی سەرۆك ترامپ گەیشتە سلێمانی

13/09/2017

نێوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە 13-9 بریت ماكگۆرك نۆێنەری سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش هاورێ لەگەڵ دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداو كێن گرۆس كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان گەیشتنە شاری سلێمانی ، پاش گەیشتنیان لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبونەوە .
سەردانەكەی ماكگۆرك لەكاتێكدایە هێزە سیاسیەكانی كوردستان لە كۆبونەوەدان بەمەبەستی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و گەڵاڵە كردنی بریارەكانی تایبەت بە پەرەسەندنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان.
بریارە پاش سلێمانی نۆێنەرەكەی سەرۆكی ئەمریكا سەردانی شاری هەولێر بكات و لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبێتەوە 

ڕەخنەی چاودێر

شه‌و شاد

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە