زۆریا به‌چاوه‌كانی جیهان سه‌رسام ده‌كات

11/09/2017


چاودێرنیوز: چه‌ند رۆژێكه‌ وێنه‌ی كچه‌ كوردێك ته‌ه‌ن 8 بۆ 9 ساڵان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌خۆیه‌وه‌ خه‌ریك كردوه‌و ژماره‌یه‌ك میدیای جیهانی به‌گرنگیه‌وه‌ كاریان له‌سه‌ركردوه‌.

زۆریا ناوی ئه‌و كچه‌ هه‌نجیر فرۆشه‌ كورده‌یه‌، كاتێك ساسام مه‌یسوری خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌لایدا تێده‌په‌ڕێت به‌هۆی جوانی و سیحری خۆشی و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ژیانی له‌چاوه‌كانی ئه‌و منداڵه‌ ده‌بینێت وێنه‌یه‌كی ده‌گرێت.

ساسان دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا زۆرترین په‌یج و ته‌نانه‌ت میدیا جیهانیه‌كان به‌گرنگیه‌وه‌ لێی ئه‌ڕوانن و چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ی جوان و سه‌رنجڕاكێشیان بۆكردوه‌.

له‌ پێگه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ نوسراوه‌، ئه‌و چاوه‌ی زۆریا سیمایه‌كی دوولایه‌نه‌ پیشانده‌دات، دیوێكی بزه‌یه‌كی دڵخۆشی و ئومێد به‌ژیان، دیوێكی ناڕه‌حه‌تی وسه‌ختی و نه‌هامه‌تیه‌كانی پیشانده‌دات.

ڕەخنەی چاودێر

شه‌و شاد

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە