پایزی سه‌نتور، بڵاوده‌كرێته‌وه‌

پێش 1 هەفتە


چاودێرنیوز:موزیك ڤیدیۆی پایزی سه‌نتور، دووه‌مین به‌رهه‌می كۆسار فه‌تاحه‌ له‌دوای بڵاوبوونه‌وی موزیك ڤیدیۆی (كۆتایی من و سه‌ره‌تای تۆ) و هه‌روه‌ها دووه‌مین ڤیدیۆ كلیپی تایبه‌ت به‌ ئامێری سه‌نتوره‌ كه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌.

پایزی سه‌نتور موزیكی كۆسار فه‌تاحه‌. دابه‌شكردنی نزار زێوێیه‌. میكس و ریكۆرد نزار زێوێیه‌.

كۆسار فه‌تاح به‌ چاودێرنیوزی راگه‌یاند: ئه‌مكاره‌ جیاوازتره‌ له‌ كاره‌كانی تر، به‌وپێیه‌ی 4 خه‌تی ئامێری سه‌نتوره‌، جۆری سه‌نتوره‌كه‌ش جیاوازتره‌ له‌و سه‌نتورانه‌ی تائێستا له‌ كوردستان خه‌ڵكی پێی ئاشنان. كاری وێنه‌گرتن و مۆنتاژ له‌لایه‌ن بێست میدیاوه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

رونیشكرده‌وه‌: سوپاسی هونه‌رمه‌ند جه‌نگین جه‌مال ده‌كه‌م كه‌ به‌ئامێری زه‌رب به‌شداره‌و نزار زێوێی و لاوك نه‌جم و شادمان كامه‌ران كه‌ هاوكاربوون له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌مكاره‌ هونه‌رییه‌.

 هه‌روه‌ها سوپاسی تایبه‌ت بۆ گروپی موزیكی لوڕ كه‌ هه‌موو هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش كردووه‌ له‌م كاره‌مدا. ئه‌مكاره‌م پایزی سه‌نتور گفتوگۆیه‌كی موزیكیه‌ له‌نێوان چوار ئامێری سه‌نتور.

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە